حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە ناو سوپای داگیرکەر بەردەوامن
ڕاگەیەندراوە کە زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوژی لەم دواییانەدا لە نێوان سەربازانی سوپای داگیرکەردا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هێرشە توندوتیژانەی کە لە کەرتی غەززە ئەنجامیان داوە.
باس لەوە کرا کە تۆماس ئێدزگاوسکاس، ئەفسەری یەدەگی تەمەن ٢٨ ساڵ کە دوای بەشداریکردنی لە هێرشەکانی سوپای داگیرکەر لە کەرتی غەززە، تووشی کێشەی دەروونی سەخت بووە و خۆی کوشتووە.
قەیرانی نەخۆشی فشاری دوای کارەسات لەناو سوپای داگیرکەردا بەردەوامە.
دوابەدوای هێرشەکانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کەرتی غەززە، ئەو کێشە دەروونییانەی کە سەربازانی بەشدار لە شەڕەکەدا تووشی دەبن، بەردەوامن.
بەپێی هەواڵی میدیای سەهیۆنی ڕۆژنامەی هایۆم، تۆماس ئێدزگاوسکاس تەمەن ٢٨ ساڵ کە وەک ئەفسەری یەدەگ لە لیوای گیڤاتی سوپای داگیرکەردا کاری کردووە خۆی کوشتووە.
ئێدزگاوسکاس کە بەشداری لە هێرشە زەمینییەکاندا کردووە لە غەززە، دوای شەڕەکە تووشی نەخۆشی فشاری دەروونی دوای کارەسات بووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئێدزگاوسکاس پێش خۆکوشتنی لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا ڕایگەیاندبوو، "چیتر توانای ژیانی نییە، لە وێرانی و نائومێدیدایە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی لە شارۆچکەی تەکوعە ئاگادارییەکی بۆ لابردنی سەدان داری زەیتوون کە تەمەنیان لە سەرووی ٣٥ ساڵەوەیە، بەجێهێشتووە. بنەماڵە فەلەستینییەکان دەڵێن ئەمە یەکێکی دیکەیە لە دەستبەسەرداگرتنی زەوی و فراوانکردنی نیشتەجێبوون.
خالد مەشعەل، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی وڵات، لە کۆنفرانسی "عهد القدس" لە ئیستانبوول داوای دامەزراندنی بەرەیەکی گوشاری جیهانی بۆ بەرگریکردن لە فەلەستین کرد.
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند، یەکێک لە ئەفسەرەکانی بە ناوی سوهەیل دەخمەن کە لە هێرشەکەی رژێمی داگیرکەر لە دەوروبەری مزگەوتی ئەلریبەت لە ناوچەی بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە بریندار بووە.
کارمەندێکی دادگا بە شێوەیەکی نایاسایی ٧٩٣ گولڵەی تەقەمەنی لە دادگاکە دەرهێنا و دوابەدوای دۆزینەوەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد و تۆمەتبارەکەش دەستگیر کرا.